گولـلە بەر گوێى کەوتووە

ترەمپ لە هەوڵێکى تیرۆرکردن رزگارى بوو

964+

وریا فەتاح

بەرەبەیانى ئەمڕۆ بە کاتى هەرێمى کوردستان و 7:15 خولەکى ئێوارە بە کاتى ئەمریکا، لە کاتیکدا ترەمپ سەرقاڵى بانگەشەى هەڵبژاردن بوو، تەقەى لێکرا و بریندار کرا.

بە گوێرەى هەواڵى میدیا ئەمریکییەکان بێت، گولـلە بەر بەشى سەرەوەى گوێى راستى کەوتووە و خوێنى لێ رۆشتووە.

رووداوەکە دەورووبەرى کاتژمیر 1:30 خولەکى بەرەبەیانى ئەمڕۆ و کاتژمێر 7:15 خولەکى ئێوارە بە کاتى ئەمریکا روویداوە و، تەقە لە دۆنالد ترەمپ کاندیدى کۆمارییەکان کراوە.

میدیا ئەمریکییەکان دەڵێن، بە دوورى 137 مەتر تەقە لە ترەمپ کراوە دواتر تەقەکەرەکە کوژراوە.

دواى رووداوەکە جۆ بایدنى رکابەرى ترەمپ و سەرۆکى ئێستا، بەزوویى گەڕاوەتەوە کۆشکى سپى وتویەتى،”لە ئەمرریکادا جێگەی ئەم جۆرە توندوتیژییە نییە و دەبێت لەدژى ئەو کردەوانە یەکبگرین”.

نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی ئەمریکا – FBI، هێرشەکەى بە تیرۆریستى ناو بردەوە.

لەبارەى رووداوەکەشەوە دواى چەند کاتژمێرێک ترەمپ قسەى کردووە، وێڕاى ستایشکردنى هێزە ئەمنیییەکان، وتوشییەتى کە خوێنێکى زۆرى لەبەر رۆشتووە.

راپرسییەکی CNN: ترەمپ لە بایدنی بردەوە

راپرسییەکی CNN: ترەمپ لە بایدنی بردەوە