سزا دەدرێن
ئەو عەرەبانەچییانەی دوورگەی ناوندی و شۆستەکان بەکاردەهێنن ئاگادار کرانەوە
964+
توانا نەقی
ئەو عەرەبانەچییانەی دوورگەی ناوندی و شۆستەکان بەکاردەهێنن ئاگادار کرانەوە کە چیتر شۆستەکان نەگرن و سەوزایی باخچە و دوورگە ناوندییەکان بەهۆی کارەکەیانەوە تێک نەدەن.
ئەمڕۆ شەممە، سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بڵاویکردەوە، لەلایەن ئەوان و ئەندازەی پارکەکانەوە هەڵمەتێکیان بۆ رێکخستنەوەی ئەو ناوچانە کردووە بەتایبەت دوورگەی ناوەندی و شۆستەکانی نزیک لەنگەی نوێ.
دەشڵێت، ئەو عەرەبانەچی و لەفەفرۆشانە لەسەر موڵکی گشتی و لە سەر سەوزایی ئەو کارانەیان کردووە بۆیە پسولەی ئاگادارکردنەوەیان پێدراوە و لە ئەگەری دووبارە بوونەوە سزا دەدرێن.
هەڵمەتەکە لە دوورگەی ناەندی لەنگەی نوێ، جوتسایدی منارە و دوورگەی ناوەندی شوقەکانی هانا سیتی بەڕێوە چوو.