نەشرە
بۆنێكی ناخۆش له شه‌قامى 100 مه‌تری سلێمانى بڵاوبووه‌ته‌وه
964+
ژوور هەوال
بۆنێكی ناخۆش له به‌شێكی شه‌قامى 100 مه‌تری سلێمانى بڵاوبووته‌وه، كاتێك په‌یامنێرى 964 به بوونى ئه‌م بۆنه ده‌زانێت، ده‌گاته شوێنه‌كه و ده‌بینێت ژماره‌یه‌كى زۆرى ئاژه‌ڵى مرداروه‌بوو كه مانگان، له رۆخى شه‌قامه كه‌وتوون و بۆنێكی بۆگه‌نى ناخۆشییان له‌و شوێنه بڵاوكردووه‌ته‌وه و مێش و مەگەزێکی زۆریش بەهۆیەوە له شوێنه‌كه بڵاوبوونەتەوە.
هێزه ئه‌منییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان چاوه‌ڕوانییه‌كانیان بۆ وه‌رگرتنى موچه كۆتایی پێهات، چونكه وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت بڕیاری خەرجکردنی موچەی دوو مانگی هێزە ئەمنییەکان دراوه.
حاڵەتێکی دیکەی تای خوێنبەربوون لە هەولێر تۆمارکراو ئێستا له‌نه‌خۆشخانه‌ى رزگارى چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت.
تینیویه‌تى رووى له ژماره‌یه‌كی زۆرى نه‌مامى چێندراو له كۆیه كردووه، هۆكاره‌كه‌ى نه‌بوونى پلانى ئاودانیانه، كه به‌هۆیه‌وه به‌شێكی زۆریان وشكبوونه‌و ئه‌وه‌ى به‌سه‌وزیش ماوته‌وه حكومه‌ت ئاوى نه‌داوه، به‌ڵكو خێرخواز و ژینگه‌دۆستان له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆیان ئاویان بۆ بردوون.