پۆلیسى سلێمانى

“دکتۆرە دونیا عادل بە بڕیارى دادوەر دەستگیرکراوە و نەرفێندراوە”

964+

دیلان محەمەد جەزا- سلێمانى

پۆلیسى سلێمانى لەبارەى دەستگیرکردنى دکتۆرە دونیا عادل روونکردنەوە دەدات و دەڵێت، نەڕفێنراوە و بە بڕیارى دادوەر دەستگیرکراوە.

شەوى رابردوو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و کەسوکارى دکتۆرە دونیا عادل وا بڵاوکرایەوە کە لەلایەن هێزێکى دەمامکدارەوە رفێنراوە

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژى پۆلیسى سلێمانى بە 964ـى وت،”دەستگیرکردنى ئەو کەسە بە فەرمانى دادوەر بووە و بە ئۆتۆمبێلى پۆلیس و بە جلى پۆلیسییەوە چوینەتە ماڵەوەیى و لەگەڵمان هاتووە بۆ بنکەى پۆلیس”.

دەشڵێت، بە بڕیارى دادوەر بەندکراوە و ئەو تۆمەتەشى ئاراستەى کراوە بەپێى مادەى دووى خراپ بەکارهێنانى ئامێرەکانى پەیوەندیکردنە.

پێداچوونەوە، وریا فەتاح

كچه‌ مۆدێلێك ئازاد كرا

كچه‌ مۆدێلێك ئازاد كرا