فێڵ لە گەشتیاران کراوە

دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم و عێراق لەسەر چەند پرسێک رێککەوتن

964+

شیراز عەبدوڵا-هەوالێر

فێڵکردن لە گەشتیاران و خەڵەتاندنیان، گەشتوگوزاراى هەرێم و عێراقى ناچار بەوەکرد پێکەوە دابنیشن و لەسەر چەند بابەتێک رێککەوتن بکەن.

ئەمەل جەلال، سەرۆکى دەستەى گەشتوگوزارى هەرێم بە 964ـى وت، لەگەڵ گەشتوگوزارى عێراق رێککەوتنین لەسەر ئاسانکردنى رێکارەکانى سەلامەتى گەشتیاران و لابردنى بەربەستەکان.

وەک باسى دەکات، چەند جارێک لەلایەن کۆمپانیاى گەشتیارى وەهمى و نایاسایى لە عێراق، گەشتیاران هێنراون بۆ هەرێم و پێیان وتراوە بە 40 هەزار دەیانبەن بۆ کوردستان، بەڵام لێرە 400 هەزاریان لێوەرگیراوە، ئەوەش نە پەیوەندى بە گەشتوگوزارى هەرێم و نە کۆمپانیا گەشتیارییەکانى هەرێمەوەیە.

بۆ چارەسەرکردنى ئەو بابەتە، ئەمەل جەلال وتى،” گەشتوگوزارى هەرێم و عێراق، رێککەوتنیان کردووە کە لیستێک ئامادە بکەن و ناوى سەرجەم کۆمپانیا رێگە پێدراوەکانى تێدابێت و باجیان بۆ بکرێت و بەو باجە لە بازگەکانەوە رێگەپێدانیان بۆ بکرێت.

یەکیکى دیکە لەو بابەتانەى کە رێککەوتنى لەسەرکراوە، دانانى رێبەرى گەشتیارییە، وەک سەرۆکى دەستەى گەشتوگوزار باسى دەکات، پێویستە هەر گروپێکى گەشتیارى کە لە عێراقەوە دێتە هەرێم دەبێت رێبەرێکى گەشتیارى کوردیان لەگەڵ بێت و زانیارى پێویست لەبارەى مێژ و کلتور و شوێنە گەشتیارییەکانى هەرێم بدات بە گەشتیاران.

پێداچوونەوە، وریا فەتاح

"لە 2023 زیاتر لە حەوت ملیۆن گەشتیار هاتوونەتە هەرێم"