داهاتی نانەوتی چوار مانگە

بەغدا داوای ترلیۆنێک و 600 ملیار دینار لە هەرێم دەکات

964+

ژووری هەواڵ

وەزارەتی دارایی عێراق داوای داهاتی چوار مانگی یەکەمی یەکەمی ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان دەکات کە بڕەکە زیاتر لە ترلیۆنێک و 600 ملیار دینارە و دەڵێت، “ئەگەر ئەو پارەیە رادەست نەکات، دەبێت بەرپرسیارێتیی یاسایی لە ئەستۆ بگرێت”.

وەزارەتی دارایی عێراق، نوسراوێکى ئاڕاستەی نوێنەرایەتیى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا کردووە و دەڵێت، حكومەتی هەرێم زیاتر لە 85 ملیار و 199 ملیۆن دیناری داهاتی نانەوتیی خستووەتە سەر هەژمارى 70018 لە بانکى ناوەندیی و داوا دەکات روونکردنەوە بدات ئەو داهاتە هی چی مانگێکە.

نوسراوەکە واژووی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراقی بەسەرەوەیە و تێیدا هاتووە، بەگوێرەى خشتەى داهاتەکان، داهاتى نانەوتى تاوەکو مانگى نیسان، ترلیۆنێک و 646 ملیار و 444 ملیۆن دینار بووە و پێویستە بڕى ماوە لە داهاتى ساڵى 2024 رەوانە بکەن.

لە نوسراوەکەدا هاتووە، “نەناردنى ئەو داهاتە بەرپرسیارێتیی یاسایی دەخاتە ئەستۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان”.

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ بەغدا: موچەی هێزە ئەمنییەک...

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ بەغدا: موچەی هێزە ئەمنییەکان بنێرن