دیمه‌نی ماڵێكى گوندى گۆمڵێ له‌سنوورى ناحیه‌ى باسنێ... وێنه: سۆشیاڵ میدیاى گوندى گۆمڵێ.
له سنوورى ناحیه‌ى باسنێ یه
هاوڵاتیانى گوندى گۆمڵێ خۆیان پڕۆژه‌ى ئاوى خواردنه‌وه نۆژه‌نده‌كه‌نه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هاوڵاتیانى گوندی گۆمڵێ بڕیاریان داوه خۆیان پڕۆژه‌ى ئاوى گونده‌كه‌یان نۆژه‌نبكه‌نه‌وه، چونكه دەڵێن به‌هۆى تێكچوونى به‌شێكى پڕۆژه‌كه ئاو ناگاته ته‌واوى ماڵه‌كان.
گوندى گۆمڵێ سه‌ر به ناحیه‌ى باسنێیه له سنوورى قه‌زاى چوارتا و له ئێستاشدا نزیكه‌ى 20 ماڵى لێده‌ژی.
هێرش جه‌لال، خه‌ڵكى ئه‌م گونده به 964 ـى وت له‌م رۆژانه ده‌ست به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى پڕۆژه‌كه ده‌كه‌ن كه بریتییه له هه‌ڵكه‌ندن و دانانى بۆرى بۆ راكێشانى ئاو.
وتیشی “وه‌ك خه‌ڵكى گوند ئه‌م كاره ده‌كه‌ین و حكومه‌ت نایكات”.
ماوه‌ى 15 ساڵه پڕۆژه‌ى ئاوى خوارده‌نه‌وه له‌و گونده دروستكراوه، كه‌وتووه‌ته پشتى گونده‌كه‌یان به‌ڵام به‌هۆى دروستبوونى كێشه له تۆڕى دابه‌شكردنى ئاوه‌كان وه‌ك پێویست دانیشتووانه‌كه‌ى ئاویان پێنه‌گه‌یشتووه، هێرش ده‌ڵێت، “ده‌مانه‌وێت له حه‌زى پڕۆژه‌كه‌وه سه‌رله‌نوێ بۆرى بۆ ماڵه‌كانى گونده‌مان رابكێشین”.
له سۆشیاڵ میدیاى ئه‌م گونده ئاگادارییه‌ك بۆ دانیشتوانى گوند بڵاوكراوه‌ته‌وه و داوایان لێده‌كرێت به‌شدارى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى پڕۆژه ئاوه‌كه بكه‌ن، ده‌شڵێن “هه‌ركه‌سێك به‌شدارى نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه نه‌كات ناتوانێت داواى بۆرى ئاو بۆ ماڵه‌كه‌ى بكات”.
ئاوی سلێمانی
بودجه‌كه‌ى زیادكراوه
له رێگه‌ى پڕۆژه‌یه‌كه‌وه كێشه‌ی كه‌مئاوی سلێمانی بۆ ماوه‌ی 30 ساڵ چارەسەر دەکەین
كێشه‌ى كرێكاره‌كان چی بوو؟
سەندیکای کرێکارانی میسر پشتگیری له کرێکارانی ده‌ركراوى کارگەی ئاوی سلێمانی ده‌كه‌ن
"بۆ جل شۆرینیش نابێ"
ئاوی گەڕەکێکی سلێمانی لەبەر بۆن نەوت بەکەڵکی بەکارهێنان نایەت
ئاوى سلیمانى: ئاوەکەمان سەلامەتە