رۆژهەڵاتی کوردستان

كۆڵبەرێك كوژرا و شەشی دیكەش بریندار بوون

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە ناوی ئەیوب محەممەدی بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود گیانی لەدەست داوە و لانی کەم شەش کۆڵبەری دیکە برینداربوون.

رێكخراوی هەنگاو بۆ مافی مرۆڤ لە ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان بڵاویكردەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە  8.7.2024 هێزە چەکدارەکانی ئێران لە نەوسوود سەر بە پارێزگای کرماشان تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و بە هۆیەوە حەوت کۆڵبەر بریندار بوون.

بە وتەی سەرچاوەکانی رێكخراوەكە، یەکێک لە کۆڵبەرە بریندارەکان بە ناوی ئەیوب محەممەدی خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە دوای گواستنەوە بۆ نەخۆشخانەی قودسی شاری پاوە، بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا.

هەروەها شەش کۆڵبەری دیکەش بە ناوەکانی ئەیوب مورادی، مەسیح مورادی، مەهدی بەشارەتی، مێهران عەبدی، پەیمان وەیسی و سەمیع زارعی بریندار بوون کە سەرجەمیان خەڵکی گوندی زیران سەر بە شاری جوانڕۆن.

کۆڵبەرێک لە رووبارێکى چیاى قەندیل گیانى لەدەستدا

کۆڵبەرێک لە رووبارێکى چیاى قەندیل گیانى لەدەستدا