لە ئێران

جیاکردنەوەى دەنگەکان دەستیپێکرد

964+

وریا فەتاح

دواى سێ جار درێژکردنەوەى ماوەى کاتى دەنگدان لە هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئێراندا، ئێستا پڕۆسەى جیاکردنەوەى دەنگەکان دەستیپێکردووە و سبەینێ رووندەبێتەوە کامیان سەرۆکە.

موحسین ئیسلامی، وتەبێژى ناوەندى هەڵبژاردنەکانى ئێران رایگەیاند، بنكەكان داخران و دەستكراوە بەجیاكردنەوەی دەنگەكان لەسەرتاسەری وڵاتدا.

هەرچەندە ئامارەکان فەرمى نین، بەڵام باس لەوە دەکرێت لە خولى دووەمدا رێژەى بەشدارى 50%ـى تێپەڕاندووە لە کاتێکدا لە خولى یەکەم 39.9%ـى ئێرانییەکان دەنگیاندا.

ئەمڕۆ خولى دووەمى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئێران بەڕێوە چوو کە هەریەک لە مەسعود پزیشکیان، کاندیدى ریفۆرمخوازەکان و سەعید جەلیلى کاندیدى نەریتخوازەکان، کێبڕکێى یەکتریان کرد و سبەینێ روون دەبێتەوە کامیان سەرۆکە.

بۆ جارى سێیەم ماوەى دەنگدانى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئێ...

بۆ جارى سێیەم ماوەى دەنگدانى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئێران درێژکرایەوە