دروێنەکردنی گەنم لە دەشتی شارەزوور _ وێنە: 964
دەبێت لە تاقیکردنەوە دەربچن
کشتوکاڵی سلێمانی دوو هەزار تۆن گەنمی بنەتۆو دەکڕێتەوە
964+
ژووری هەواڵ
کشتوکاڵی سلێمانی گەنم لەو جوتیارانە دەکڕێتەوە کە بنەتۆویان چاندووە و لەدوای پشکنینی تاقیگەیی پەسەند کراون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 4.7.2024، شاڵاو جەمال، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، بڕی دوو هەزار بنەتۆوی گەنم لە جوتیاران دەکڕنەوە.
ئەم جۆرە گەنمە لەو جوتیارانە وەردەگیرێت کە بنەتۆویان وەرگرتووە لە بەشی بەرهەمهێنان و پەسەندكردنی تۆو وەرگرتووە و بۆ یەك تۆن لە پلەی باوەڕپێكراوە بڕی 860 هەزار دینار و بۆ پلەی تۆماركراویش 885 هەزار دیناریان پێدەدرێت.
بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی کشتوکاڵ، هەرێمی کوردستان ساڵانە پێویستی بە 120 هەزار تۆن بنەتۆوی گەنمە.