ترێندی هەفتە
فیلمی ترسناک و شانۆیی رۆمیۆ و جولێت بینەری کوردستان کۆدەکەنەوە
+964
پەری ساڵح
هاوینە و گەرمایە بەڵام چالاکییە هونەرییەکان بەردەوامن و فیلم و شانۆ و گۆرانی، لەدایکبوونی منداڵ و هۆڵیود و یادگاری تێکەڵ بووە و بوونەتە ترێندی گەرمی هەفتە.
ترێندی هەفتە باس لە فیلمێکی سینەمایی ترسناک دەکات بەناوی کفن، کە بەمزوانە لە شاشەکانی سینەمای کوردستان نمایش دەکرێت، لە سلێمانیش بۆ یەکەمجار رۆمیۆ و جولێت بە کوردی نمایش دەکرێت.
دوایین زانیاری دەربارەی دۆخی تەندروستی زایەر عەبدوڵا لە تورکیا و هاوکات گەڕانەوەی هونەرمەند مەریوان سەفائەدین بۆ کوردستان و ئامادەکردنی چەند بەرهەمێکی هونەری.