کێشەیەکی کۆن نوێبووتەوە
تۆمەتبارانی کوشتنی گەنجەکەی سێمێل دەستبەسەر کران
964+
زەید کۆچەر-دهۆک
درەنگانی شەوی رابردوو لە کافیتریایەکی قەزای سێمێل شەڕێک لە نێوان چەند گەنجێکدا روویدا، بەهۆیەوە گەنجێکی تەمەن 25 ساڵان کوژرا و تاوانباران لە شوێنی رووداوەکە هەڵهاتوون.
رووداوەکە دوای کاتژمێر 1ی شەو روویدا لە کافتریایەکی سەنتەری قەزای سێمێل لە گەڕەکی ئازادی بوو، لە شەڕەکەدا دەمانچە بەکارهێنراوە و گەنجێک لە کافتریایەکەدا بریندار كرا و دواتر بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەست دا.
هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک بە 964ی وت، ئەمڕۆ سێ تۆمەتبار دەستگیركران، کە هەرسێکییان ئامۆزای کوژراوەکەن و دەستیان لە تاوانەکەدا هەبووە و ئێستا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت و ئەم کێشەیە کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کۆن بووە و نوێبووەتەوە و شەڕ دروست بووە، دواتر گەنجەکە کوژراوە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
شەش کەس لە دهۆک دەستگیرکران
کوشتن
چۆن كوژرا؟
ئیسرائیل شێوازی کوشتنی عەلی شەمخانی ئاشکرا کرد
سوپا پشتڕاستی کردەوە
عەلی محەمەد نایینی وتەبێژی سوپای پاسداران کوژرا
لە کوشتنى لاریجانى دڵنیانین
سوپاى ئیسرائیل: یەکلاییمان کردەوە و فەرماندەى "بەسیج"مان کوشت
"ژنانی کرێکار ئیستغلال دەکرێن"