40ماڵ سوودی لێ دەبینن

تانکیيەکی ئاو بۆ گوندی بەزەڕوو دروستدەکرێ


ئەحمەد مستەفا

لە سلێمانی پرۆژەی راکێشانی تۆڕی ئاوی خواردنەوەی و دروستکردنی تانکیيەکی کۆنکریت بۆ گوندی بەزەڕوو لە قەزای ماوەت جێبەجێ دەکرێت.

پڕۆژەکە، 70 ملیۆن و 308 هەزار بۆ خەرجکراوە و لەسەر بودجەی گەشەپێدانی هەرێمەکان جێبەجێ دەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 4.7.2024، شیروان جەمال، بەڕێوەبەری ئاوی دەوروبەری سلێمانی بە 964ی وت، “پرۆژەکە پێكدێت لە دروستکردنی تانکیيەکی کۆنکریتی قەبارە ( 30 مەتر سێجا) راکێشانی تۆڕی ئاو خواردنەوە بۆ گوندەکە”.

پرۆژەکە بە شێوەی راستەوخۆ و لە لایەن لیژنەیەکی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری سلێمانی سەرپەرشتی دەکرێت.

“ئێستا بەشێکی زۆری کارەکانی تەواو بووە، پاش تەواوبوونی پڕۆژەکەش زیاتر لە 40 ماڵ سوودمەند دەبن بۆ ئاوی خواردنەوە”، شیروان جەمال وای وت.