هۆشداریش ده‌درێته كۆمپانیاكان
كاتى ده‌ستپێكردنه‌وه گه‌شتى عومره له‌هه‌رێم ده‌ستنیشان كرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەى کوردستان، كاتى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شتى عومره‌ى بۆ هاوڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستنیشان كرد و ئاگادارى كۆمپانیاكانیش ده‌كاته‌وه سه‌رپێچی بكه‌ن، سزایان ده‌دات.
به‌پێی راگه‌یەندراوێكى حه‌ج و عومره‌ى كوردستان، تا 21.7.2024 عومره به هه‌ردوو رێگه‌ی ئاسمانی و وشكانی ده‌ستپێناكاته‌وه و هه‌ر كۆمپانیایه‌ك پێش ئه‌م رێکەوتە ده‌ستبكات به گواستنه‌وه‌ی عومره‌كاران، ئه‌وا به‌سه‌رپێچی هه‌ژمار ده‌كرێت.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، ئه‌م ئاگاداركردنه‌وه‌یه به مه‌به‌ستی رێكخستنی زیاتر و خزمه‌تكردنی باشترە بۆ عومره‌كاران بۆ ئه‌مساڵ و به پلانێكی تازه، ئه‌ویش بۆ به‌ره‌وپێشبردنی پرۆسه‌ی عومره له هه‌رێمی كوردستان و سه‌رله‌نوێ ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی عومره ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
هۆشداریش ده‌درێته كۆمپانیاكان، كه هیچ كه‌سێك بۆی نییه گه‌شتی عومره ئەنجام بدات تا ئه‌م به‌رنامه‌یه جێبه‌جێ نه‌كرێت.
كۆمپانیاكانیش ئەوەشیان پێڕاگهیندراوه، بۆیان نییه ریكلام بۆ رێكخستنی گه‌شتی عومره بكه‌ن تا پێش رێکەوتی دیاریكراو، ده‌نا رووبه‌رووی لێپێچینه‌وه دەبنەوە.