کیلۆی بە چەند؟

کاڵەکە بەناوبانگەکەی دەشتی هەریر هاتەوە

+964

ئاکام غەفور- سۆران

کاڵەک یان بە زمانی خەڵکی ناوچەکە (گندۆرە) بە تام و شیرنەکەی دەشتی هەریر پێگەیشتووە، جوتیارانیش سەرقاڵی لێکردنەوە و فرۆشتنی بەرهەمەکەن لەسەر جووتسایدی هەریر.

کاڵەکی دەشتی هەریر بەوە ناسراوە، کە دێمییە و شیرینە و کاڵەکێکی سووکە بۆ خواردن و تامێکی جیاوازی هەیە، لە کوردستانیشدا ناوبانگی هەیە جگە لەوەی رۆژانە لەسەر رێگاکان دەفرۆشرێت و رێبوارانی ئەو رێگایە دەوەستن بۆ کڕینی، رێژەیەکی زۆریشی بۆ هەولێر و سۆران و شارەکانی دیکەی کوردستان دەنێردرێت.

سالانە جوتیاران لە مانگی گوڵان دەست بە چاندنی کاڵەک دەکەن و دوای سێ مانگ بەرهەمەکە پێدەگات، ماوەی چل رۆژ جوتیاران رۆژانە بەرهەمەکە کۆدەکەنەوە.

کاروان رەسوڵ، کە بێستانی کاڵەکی هەیە و فرۆشیاری بەرهەمەکەشە لەسەر جووتسایدی هەریر، بۆ 964 دەڵێت، ”رۆژانە دەچینە ناو بێستانەکەمان و کاڵەکەکان لێدەکەینەوە دێین لەسەر رێگا لە ژێر کەپرەکان دەیفرۆشین، کڕیاران خواستیان لەسەر کاڵەکی ئەو ناوچەیە هەیە و موشتەری تایبەتمان هەیە بە هۆی تامە تایبەتەکەی”.

دەشڵێت، نرخی ئەو کاڵەکەی لێرە خۆمان دەیفرۆشین، کیلۆی بە هەزار دینارە، بۆ ناوچەکانی ديكەی کوردستانیش دەینێرین بە پیکاب، کە نرخی پیکابێک لە نێوان 350 هەزار بۆ 600 هەزار دینارە.

ساڵانە لە دەشتی هەریر نزیکەی 500 دۆنم زەوی دەکرێت بە کاڵەکی دێمی و خاکی ناوچەکە گونجاوە بۆ بێستانی دێمی.

پێداچوونەوە :ژێوار خدر

لە دەشتی باتاس بە ئاوی کانی دەست بە چاندنی برنج کرا

لە دەشتی باتاس بە ئاوی کانی دەست بە چاندنی برنج کرا