سلێمانی نرخی دیاری کرد

تا 12 هەزار و 500 دینار پارەی کارەبای مۆلیدەتان بۆ دێتەوە

964+

ئەحمەد مستەفا

نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له‌ ناوشاری سلێمانی بۆ مانگی شەش “له‌ نێوان (11.500) بۆ (12.500) دیناره‌”، بەو پێیەى موەلیدەکان لە نێوان (280 بۆ 305) کاتژمێر کاریان کردووە.

بەپێی لیژنەی دیاریکردن بێت، “به‌هۆی جیاوازی كارکردنیان نرخی ئه‌مپێرێك له‌ گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ جیاواز ده‌بێت”.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2.7.2024، لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان کۆبووەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له‌ بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێری بە 41 دینار هەژمارکرد.

لیژنەکە ئاماژەی بەوەکردووە، خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده‌ بۆ مانگى حەوت (24) كاتژمێری دەبێت، واتە هەركاتێك كارەبای نیشتیمانی كوژایەوە پێویسته‌ موه‌لیده‌كان كارەبا بدرێت به‌ هاوڵاتییان.

لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان، له‌كۆنووسه‌كه‌دا جه‌ختیان له‌وه‌ كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی نابێت كارپێكردنی موه‌لیده‌ و پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتیان له‌ 10 خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ خاوه‌ن موه‌لیده‌كه‌ سزاده‌درێت.

 نرخى ئەمپێرێک کارەباى مۆلیدە 15 هەزار دینارى تێپەڕاند

 نرخى ئەمپێرێک کارەباى مۆلیدە 15 هەزار دینارى تێپەڕاند