دیسان رووداوی هاتوچۆیە

کەسێک گیانی لەدەست دا و چوار دیکەش بریندارن

+964

ژێوار خدر – راپەڕین

کەمێک پێش ئێستا لەسەر رێگای هیزۆپ – چوارقوڕنە، رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری وەرگەڕان روویدا و لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەست دا و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.

عەلی عەبدوڵا، وتەبێژی هاتوچۆی راپەڕین بە 964ـی وت: رووداوەکە لە جۆری وەرگەڕان بووە، ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری تۆیۆتا هایلۆکس کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە، یەکێک لە سەرنشینەکان کە ژنێک بووە گیانی لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش بریندارن، دوو لە بریندارەکان برینەکەیان سەختە.

نوێکرایەوە 9:59

یەکێکی دیکە لە بریندارەکانی رووداوەکە گیانی لەدەست دا، کە ژنێکە لەدایکبووی ساڵی 1969یە
ئەو ژنەی یەکەمیشیان لەدایکبووی 1967ە و دانیشتووی گەڕەکی راپەڕینی رانیەن، ئەمەش بە پێی لێدوانی وتەبێژی هاتوچۆی راپەڕین بۆ 964

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

رووداوێکى هاتوچۆ لە گەرمیان گیانلەدەستدانى کەسێکى لێک...

رووداوێکى هاتوچۆ لە گەرمیان گیانلەدەستدانى کەسێکى لێکەوتەوە