چیرۆکی ئەو لە دهۆکە

ژنێک کارگەی هەیە و بە تاکسیش هەرخۆی داواکارییەکان دەگەیەنێت

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

یەکەم ژنە لە پارێزگای دهۆک، نزیکەی سێ مانگە کاری شوفێری تاکسی دەکات، سوهام بۆ ئەوەی هەر خۆی داواکارییەکانی ماڵان و ژنانی کارگەکەی بگەیەنێت، تاکسییەکی کڕیوە و ژنان و داواکارییەکان بە ماڵان دەگەیەنێت.

سوهام محەمەد، تەمەن 45 ساڵە دانیشتووی پارێزگای دهۆکە، شەش ساڵە کارگەیەکی نانی تیری هەیە و چەندین ژن لەگەڵیدا کاردەکەن، هەروەها نزیکەی ساڵێکە هەر لە کارگەکەی خۆی نانی بەیانیان بۆ میوانەکانی دروست دەکات.

سوهام محەمەد، یەکەم شوفێری تەکسی لە پارێزگای دهۆک بە 964ی وت، “بەهۆی ئەوەی کارگەیەکی نانی هەیە و کۆمەڵێک ژن بە یەکەوە کار دەکەن و موشتەرییەکانی هەمووی ژنن، بیرۆکەی ئەوەی بۆ هاتووە کە تاکسیەک بکڕێ و ببێتە شۆفێری تاکسی و هەر خۆی داواکارییەکانیان بگەیەنێت”.

سوهام، سێ مانگە شۆفێری تاکسیە، ئەو وتی، “لەم ماوەی کارم کردووە، زۆر ئاسوودە بووم و  هیچ کێشەیەکم نەهاتووە پێش، جاری وابووە بەشێک لە سەرنشینە ژنەکانم بردوومە بۆ ئامێدی و زاخۆ، هەر ژنێک کە ئەو بیەوێت ببمە شوفێری ئامادە بیگەیەنم بۆ هەر شوێنێک بیەوێت”.

خەونەکەی سوهامی تەمەن 45 ساڵ گەورەترە و بە 964ی وتم “دەمەوێت بەم زووانە نووسینگەی شۆفێری تاکسی بکەمەوە و پێنج تاکسی بکڕم، چونکە ژنان زیاتر هەست بە ئاسوودەیی دەکەن لەگەڵ ژناندا سەربکەون، با شۆفێری تاکسی ژن زیاتربن”.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

دەبەی پلاستیک و پێڵاو خەریکە کێبڵی کارەبای کۆڵانێکی ده...

دەبەی پلاستیک و پێڵاو خەریکە کێبڵی کارەبای کۆڵانێکی دهۆک دادەپۆشن

لە دهۆک فڕۆکە لە شوێنە سەختەکان هاوکاریی تیمەکانی مینه...

لە دهۆک فڕۆکە لە شوێنە سەختەکان هاوکاریی تیمەکانی مینهەڵگرەوە دەکات