نوێکراوەتەوە: لینکەکە لە هەواڵەکەدایە

سبەینێ لینکی فۆڕمی دامەزراندنی 168 کەس کارا دەکرێت

964+

پێشەوا محەمەد

سبەی یەکشەممە لە لایەن قایمقامیەتی کفرییەوە لینکی ئەلیکترۆنیی 168 کەس کارا دەکرێت و ماوەی 15 رۆژ بەردەوام دەبێت.

پێشتر ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندیی لەسەر دامەزراندنی ئەو ژمارە فەرمانبەرانە دەربڕیوە بۆ فەرمانگەکانی قەزای کفری بە شێوەی گرێبەست.

ساهر عەلی، قایمقامی کفری بە 964ـی راگەیاند، سیستمێکی ئەلیکترۆنیی پێشکەوتوو داندراوە و پڕکردنەوەشی ئاسانە و سبەی یەکشەممە 29.6.2024 دەیخەنە بەردەست گەنجان و دەرچووانی کۆلێژ و پەیمانگاکان.

وتیشی، “دامەزراندنەکە بەپێی خاڵبەندی دەبێت، ساڵی دەرچوون و بڕوانامە و کۆلێژ و باری خێزانی خاڵی لەسەرە و سیستمەکەش خۆی خاڵبەندییەکە دیاری دەکات و کەس ناتوانێت دەستکاریی بکات”.

پڕکردنەوەی فۆڕمەکە تا 15.7.2024 بەردەوام دەبێت.

“داواکارین هیچ کەسێک بە فایلەوە نەیەتە قایمقامیەت بۆ مامەڵەی دامەزراندن، چونکە سەرجەم داواکارییەکان دەبێت بە رێگای ئەو لینکە ئەلیکترۆنییەوە پێشکەش بکرێن”، ساهر عەلی وای وت.

نوێکراوەتەوە:

کەمێک بەرلەئێستا ئیدارەی گەرمیان لینکی پڕکردنەوەی فۆڕمەکەی داناوە و لەمشەوەوە دەرچووەکان دەتوانن پڕی بکەنەوە.

لینکی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە:

https://damazrandn-kifri.com/?u=home

کفرییەکان لەپێناو پاراستنی مێژووی شارەکەیان خانووە کل...

کفرییەکان لەپێناو پاراستنی مێژووی شارەکەیان خانووە کلتورییەکانیان دەبەخشن