هەواڵی نوێ لە بارەی رووداوێکی هاتوچۆ

سێیەم کەس لە رووداوەکەی شەوی رابردووی زاخۆ گیانی سپارد

 964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

لە زاخۆ رووداوێکی هاتوچۆ بووە هۆی مردنی سێ کەس و برینداربوونی نۆ کەس.

بەر لە کاتژمێر 12:00 شەوی رابردوو لەسەر رێگای زاخۆ بۆ باتیفا لە کۆمەڵگەی بێرسڤ رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت روویدا و بووە هۆی مردنی دوو ئەندامی یەک خێزان و برینداربوونی 10 کەسی دیکە، دواتر لە نەخوشخانە بریندارێکی دیکە گیانی لەدەست دا، کە ئەو سێ کەسەی گیانیان لەدەستداوە، ئەندامی یەک خێزانن.

ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە باوکێک و کوڕ و کچەکەین.

بەشیر عەلی، وتەبێژی هاتوچۆی زاخۆ بە 964 وت، “هۆکاری سەختی رووداوەکە ئەوەبوو، ئاراستەی هاتوچۆی دوو ئۆتۆمبێلەکە پێچەوانەی یەکتر بوون،  هەردوو ئۆتۆمبێلەکە ژمارەیەکی زۆر لەسەرنشینان لەخۆیان گرتبوو، بۆیە رووداوەکە بەم شێوەیە سەخت بوو.

ئەمیر عەلی، وتەبێژی تەندروستی زاخۆ بە 964 راگەیاند،” لەو 10 بریندارانە دوو لە بریندارەکان بەهۆی سەختی  برینەکانیان رەوانەی فریاکەوتنی دهۆک کراون و ئەوانی دیکە لە فریاکەوتنی زاخۆ لە ژێر چاودێریدان”.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لە زاخۆ شۆفێر و منداڵێک مردن و شەش کەسی دیکە بریندارن

لە زاخۆ شۆفێر و منداڵێک مردن و شەش کەسی دیکە بریندارن