ناوەندێکى دەنگدان لە ئێران...وێنە: تەسنیم
لەوە زیاتر ناتوانن درێژى بکەنەوە
ئێران؛ تا کاتژمێر 11:59 خولەکى شەو کاتى دەنگدان درێژکرایەوە
964+
وریا فەتاح
بۆ جارى سێیەم، کاتى دەنگدان بۆ هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئێران درێژکرایەوە و بەپێى یاسایى هەڵبژاردنیش لەو وادەیە زیاتر ناتوانن درێژى بکەنەوە.
موحسین ئیسلامی، وتەبێژی ناوەندی هەڵبژاردنەکانی ئێران رایگەیاند: کاتى دەنگدان لە سەرجەم ناوەندەکانى دەنگدان تا کاتژمێر 12:00ـى نیوەشەو درێژکراوەتەوە.
ئەمە سێیەمجارە کاتى دەنگدان لە هەڵبژاردنەکەى ئەمڕۆى سەرۆکایەتى ئێران درێژ دەکرێتەوە، پێشتریش بۆ کاتژمێر 8:00ـى ئێوارە و دواتر بۆ کاتژمێر 10:00ـى شەو درێژ کرابووەوە.
بەپێى یاسایى هەڵبژاردنەکانى ئەو وڵاتە، هەڵبژاردنەکە دەتوانرێت تا کاتژمێر 11:59 خولەک درێژبکرێتەوە و لە کاتژمێر 12:00ـى نیوە شەویش پڕۆسەکە کۆتایى دێت و مافى درێژکردنەوە نامێنێت.
بە قسەى بەرپرسى ناوەندەکانى هەڵبژاردنى ئێران بێت، بەرزى پلەکانى گەرما هۆکارى درێژکردنەوەکە بووە، چونکە لە رۆژدا خەڵکێکى زۆر لەبەر گەرما روویان لە ناوەندەکانى دەنگدان نەکردووە و لە ئێوارەوە ناوەندەکان قەرەباڵغ بوون.