لە هەولێر

تەرمى ئەفسەرێکى باڵاى پێشمەرگە دۆزرایەوە

964+

شیراز عەبدوڵا- هەولێر

تەرمى لیوا موحسین رەشید، ئەفسەرى باڵاى پێشمەرگە لەناو ئۆتۆمبێلەکەى دۆزرایەوە کە شوێنەوارى گولـلەى پێوەیە.

لیوا موحسین رەشید، هاوسەرى ڤیان سەبرى، سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراقە

تائـێستا نازانرێت رووداوەکە کوشتنە یان خۆکوژییە و تەرمەکەى رەوانەى پزیشکى دادى کراوە و لێکۆڵینەوەى لێدەکرێت و تائیستا توێکارییەکەى تەواو نەبووە.

پەیامنێرى 964 لەبەردەم پزیشکى دادى هەولێرە و باسى لەوەکرد، کەسوکارەکەى لەوێن و چاوەڕێى وەرگرتنەوەى تەرمەکە و ئەنجامى توێکارییەکە دەکەن.

بەپێى قسەى کەسوکارەکەى تائێستا نازانرێت رووداوەکە چییە و هیچ روونکردنەوەیەک لەسەر رووداوەکە نادەن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ساتى کوشتنى گەنجەکەى شەقامى 100 مەترى بڵاوکرایەوە

ساتى کوشتنى گەنجەکەى شەقامى 100 مەترى بڵاوکرایەوە