دەیفرۆشێت

هاتوچۆى هەڵەبجە تیروپشک بۆ ژمارە دڵخوازەکانى دەکات

964+

ژووری هەواڵ

هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە حەوت ژمارەی ئۆتۆمبێلی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، ئەمانە ژمارەی “دڵخوازن” و هەر هاوڵاتییەک خواستی کڕینی هەبێت دەتوانێت بەشێوەی تیروپشک داوای بکات.

ئەمڕۆ دووشەممە 27.6.2024، عەقید ئەحمەد حەمەئەمەین، وتەبێژی هاتوچۆی هەڵەبجە بە 964ـی راگەیاند، نرخی ئەو تابلۆیانە وەک هەر تابلۆیەکی دیکە لە دوو ملیۆن دینارەوە دەستپێدەکات و بەشێوەی تیروپشک بۆ هاوڵاتییان دەردەچێت.

ژمارەکان ئەمانەن: 4000، 5000، 6000، 7000، 8000، 9000 و 10000 کە لە رۆژانی 30.6.2024 و 1.7.2024 تیروپشکیان بۆدەکرێت و دەبێت پێشتر هاوڵاتی داواکاری پێشکەشکردبێت.

هاتوچۆی هەڵەبجە ئەم تێبینیانەی هەیە:

– ئەو هاوڵاتیانەی کە فۆرمەکانیان وەرگرتۆتەوە و بێ رکابەرن دەتوانن لە بەرواری 30.6.2024 بەدواوە سەردانمان بکەن بەمەبەستی تەواوکردنی رێکارەکانی کڕینی ژمارە دڵخوازەکان.
– هاوڵاتی پێویستە خۆی ئامادەبێت و بەڵگەنامەی یاسایی (کارتی نیشتیمانی یان ناسنامەی باری شارستانی پێبێت).
– هەر هاوڵاتیەک ئامادەی تیروپشک نەبێت ناوی ناچێتە ناو تیروپشک و مافی دەفەوتێت.
– رۆژانە کاتژمێر 9:00ـی سەرلەبەیانی پرۆسەکە ئەنجام دەدرێت.
– راگەیاندکاران و کەناڵەکانی راگەیاندن دەتوانن هەرکاتێک بیانەوێت ئامادەی پرۆسەکە بن بەشێوازێکی پیشەیی روماڵی پڕۆسەکە بکەن.

رۆژى 22ـى شوباتى رابردوون بە ئامادەبوونى مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم، به‌شى تۆمارى تابلۆى ئۆتۆمبێل به‌ کۆدى ژمارە 23ـى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ كرایه‌وه‌.

یه‌كه‌م تابلۆى ژماره‌ 10000 A23 وه‌ك دیارى پێشكه‌شى ئومێد محه‌مه‌د کرا.

"هەفتەی داهاتوو پێدانی تابلۆی هەڵەبجە دەستپێدەکات"