21 رۆژه به‌رگرى شارستانى سۆران ده‌گه‌ڕێت
له سۆران نه مریه‌م دۆزراوه‌ته‌وه و نه شاخه‌وانه‌كه‌ش خاوه‌نى بۆ په‌یدا بووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماوه‌ى 21 رۆژه تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانى سۆران پشوویان نه‌داوه، له‌لایه‌ك به‌دواى ئه‌و كچه مێردمنداڵه ده‌گه‌ڕێن كه گوایه كه‌تووه‌ته ناو ئاوى رووبارێك و خنكاوه، بێ ناسنامه‌یی ئه‌و شاخه‌وانه‌ش سه‌رقاڵى كردووین كه له شاخێكى سنووره‌كه‌یان هه‌ڵدێرا و گیانى له‌ده‌ستدا.
رۆژى 6.6.2024 كچه مێردمنداڵێكى ته‌مه‌ن 14 ساڵان به‌ناوى مه‌ریه‌م له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا لە کەرکوکەوە بۆ گەشت و سه‌یران چوبوونه گوندى ئێنێ لە سنووری چۆمان بۆ ئێواره‌كه‌ى دیار نامێنێت، هه‌ندێك ده‌ڵێن كه‌وتووه‌ته ناو رووبار و هه‌ندێكیش ده‌ڵێن بێسه‌روشوێن بووه، چونكه وه‌ك باسكرا مه‌ریه‌م ناکامەیه.
رۆژى 16.6.2024 گەشتیارێک بەهۆى هەڵدێرانەوە لە ناوچەى گەشتیار پرژێ گیانى لەدەستدا، به‌هۆى ئه‌وه‌ى هیچ ناسنامه‌یه‌كی پێنه‌بووه، تەرمەکەى هه‌ر لە پزیشکى دادی سۆرانە و بێ خاوه‌ن ماوه‌ته‌وه.
ره‌وه‌ند هاودیانى، وته‌بێژى به‌رگرى شارستانى سۆران به 964ـى راگه‌یاند، كارى ئه‌وان وه‌ك به‌رگرى شارستانى له كه‌یسى شاخه‌وانه هه‌ڵدێراوه‌كه كۆتایی پێهاتووه و بۆ دۆزینه‌وه‌ى كه‌سوكارى، پۆلیس كاری له‌سه‌ر ده‌كات.
وتیشی “سه‌ره‌تا هه‌ندێك كه‌س كه كه‌سى نزیكیان ونبوبوو په‌یوه‌ندیان پێوه كردووین، به‌ڵام هی ئه‌وان ده‌رنه‌چووه”.
سه‌باره‌ت به مێردمنداڵه 14 ساڵیه‌كه‌ش ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، ئه‌وان ماوه‌ى 21 رۆژه له ئاو و وشكانییه‌كانى ئه‌و سنووره‌ى لێى ونبووه، به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن و تاوه‌كو ئه‌مڕۆش نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
پێشتریش كاروان میراوده‌لى به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رگرى شارستانى سۆران به 964ـى وتبوو، تاوه‌كو ماوەى مانگێک به‌دواى ئه‌و كچه ونبووه‌دا ده‌گه‌ڕێن ئەگەر نەدۆزرایەوە ئه‌وان گه‌ڕانه‌كانیان ده‌كه‌نه دوو رۆژ له هەفتەیه‌كدا.