بۆ گەڕەکی ئاشتییە

بۆ رێگری لە لافاو پردێک لە بازیان دروست دەکرێت

964+

پێشەوا محەمەد

لەناو قەزای بازیان پردێک دروست دەکرێت و ئامانج لێی گرتنەوەی ئاوی بارانە، کە ساڵانە مەترسیی لافاو بۆ سەر گەڕەکی ئاشتی دروست دەکات.

پردەکە لە لایەن کۆمپانیای گاسنەوە جێبەجێ دەکرێت و شارەوانیی بازیان سەرپەرشتیی هونەریی دروستکردنەکە دەکات.

نەوزاد جەلال، سەرۆکی شارەوانیی بازیان بە 964ـی راگەیاند، ئەو پردە بۆ پاراستنی ئەو گەڕەکە زۆر گرنگە، چونکە وەک ئەو دەڵێت هەموو ساڵێک مەترسیی لافاو لەسەر ئەو گەڕەکە هەیە چونکە شوێنەکەی چاڵە.

وتیشی، “ساڵی رابردوو ئاو چووە چەند ماڵێکی گەڕەکەکە، بەڵام لە یەک دوو جاری بارانباریندا ئەگەر کاتژمێرێک زیاتر باران بباریایە ئەوا کارەسات روویدەدا”.

ئێستا کاری دەرخستە و نەخشەسازیی پردەکە تەواو بووە و وا بڕیارە دەست بەکارکردن بکرێت تێیدا و لە ئاییندەیەکی نزیکدا تەواو بکرێت.

“هەموو ساڵێک هەموو تیمەکانمان لەو گەڕەکە کۆدەکردەوە  تا ئامادەی هەر رووداوێک بن و خۆشبەختانە دروستکردنی ئەو پردە ئەو مەترسییە کۆتایی پێدەهێنێت”، ئەوەش قسەی نەوزاد جەلالە.

قەزای بازیان یەک گۆڕستانی هەیە و ئەویش شوێنی نەماوە

قەزای بازیان یەک گۆڕستانی هەیە و ئەویش شوێنی نەماوە