لە ناو بازاڕی تەقتەق
سەگ پەلاماری چوار هاوڵاتی داوە و برینداری کردوون
964+
گۆڤەند فەتاح – کۆیە
له ته‌قته‌ق سه‌گ په‌لامارى چوار هاوڵاتی دا و ، یه‌كێك له‌و هاوڵاتیانه ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى كه‌ركوك كراوه بۆ چاره‌سه‌ركردن.
ئەمشەو بەرواری 26.6.2024، لە ناو بازاڕی ناحیەی تەقتەق، سەگ پەلاماری ئه‌م چوار هاوڵاتییه‌ى داوە.
هاوکار موحەممەد، وتەبێژی تەندروستی کۆیە، بە 964ی وت، چوار هاوڵاتیه‌كه، گه‌یه‌ندرانه بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید دکتۆر خالید، سێ له‌و كه‌سانه مێردمنداڵبوون و یەکێکیان گه‌وره بوو.
وتیشی “سێ مێردمنداڵەکە چارەسەری تەواویان بۆ وەرگیرا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دیكه‌یان ڕەوانەی کەرکوک کراوه”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن