نزیکن لە گەنمی جوتیاران
سایلۆی زاخۆ دەڕووخێندرێت و دوو سایلۆی نوێ دروست دەکرێن
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
سایلۆ کۆنەکەی زاخۆ دەڕووخێندرێت و دوو سایلۆی نوێ لە ناحیەکانی دەرکار و باتێل دروست دەکرێن، سایلوی زاخۆ کە دەکەوێتە تەنیشت ناوچەی پیشەسازی ئۆتۆمبێل ساڵانە نزیکەی 30 هەزار تۆن گەنمی جوتیاران زاخۆ وەردەگرێت.
لەو ژمارەیە، نزیکەی 11 هەزار تۆن لە گەنمی جوتیارەکانی دەرەوەی ئیدارەی زاخۆش وەردەگرێت.
ئیدارەی زاخۆ پلانیان هەیە سایلوی زاخۆ بڕوخێنن و فراوانتری بکەن، موشیر محەمەد، قایمقامی قەزای زاخۆ بە 964ی راگەیاند، “دوو سایلۆی نوێ دروستدەکەن، یەکێک لە ناحیەی دەرکار و ئەوی دیکە لە ناحیەی باتێلم ئەوەش بەهۆکاری ئەوەی هەردوو سایلۆکە نزیک دەبن لە زەوی و گەنمی جوتیارەکان و ئاسانکار دەبێت بۆیان”.
بە قسەی قایمقام، پلانەک بەوجۆرەیە “قەبارەی سایلۆکان بەراورد بە سایلۆی زاخۆ گەورەتربن، تا کێشەی وەرنەگرتنی گەنمی جوتیارەکان و کەمی قەبارەی کۆگاکردن چارەسەر بکات”.
پرۆژەکە لەقۆناغی پلاندناندایە و ئیدارەیی شارەکە دیەوێت، تەندەرینێکی سەرکەوتووی بۆ بکات، بۆ ئەوەی شوێنێکی گونجاو بە دیزاینێکی گونجاو بۆ دروستکردن و بناغەکردنی سایلۆکان دروستبکەن و بە شێوەیەکی سەردەمیانە کۆگای گەنمە بەرهەمهاتووەکان بکرێ.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە چەند جوتیارێکی زاخۆ دەست 964 کەوتووە، ئەمساڵ زیاتر لە 10 هەزار تۆن گەنمی جوتیارانی ئیدارەی زاخۆ وەرناگرێت، ئەوەش بەهۆی بڕی زۆری گەنم و نەبوونی شوێنی کۆگاکردن لەسایلوی زاخۆ.
“جوتیار هەبووە 300 تۆن گەنمی بەرهەمهێناوە، کەچی 180 تۆن گەنمی لێ وەرگیراوە، ئەویش بە ناچاری لەسەر زەوی لەناو ماڵ و کۆڵانەکاندا دایناوە”، ئەم قسەی یەکێک لە جوتیارەکان بوو بۆ 964.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا