لە جەژنی قورباندا

زیاتر لە 83 هەزار هاوڵاتی بە هێڵی ئاسمانیی عێراق گەشتیان کردووە

964+

پێشەوا محەمەد

هێڵی ئاسمانیی عێراق رایدەگەیەنێت، لە ماوەی جەژنی قورباندا 83 هەزار و 688 هاوڵاتی لە 479 گەشتی راستەوخۆدا بە هێڵکەیان گەشتیان کردووە.

مەناف عەبدول مونەعیم، بەڕێوەبەری گشتیی هیڵەکە ئەمڕۆ سێشەممە 25.6.2024 رایگەیاندووە، لە پشووەکانی جەژندا هێڵەکەیان سەرکەوتوو بووە لە دەستەبەرکردنی سەرجەم پێداویستییە جیاوازەکانی گەشتکردن.

وتوشیەتی، “سەرجەم گەشتەکان لە کاتی دیاریکراوی خۆیان لە خشتەی گەشتەکانی کۆمپانیاکەدا ئەنجام دراون، ئەمە جگە لە باشی کۆمپانیاکە لە هەمەچەشنکردن و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانیدا، ئەمەش رەنگدانەوەی ئەرێنیی لەسەر بەرزبوونەوەی رێژەی گەشتیار بە هێڵەکە دەبێت”.

هێڵی ئاسمانیی عێراقی پێشتر رایگەیاندبوو، لەمساڵدا 10 فڕۆکەی نەفەرهەڵگر، کە پێشتر لەکارکەوتبوون چاک بکاتەوە و بیانخاتەوەگەڕ.

ئاماژە بەوەش درابوو، پلان هەیە رێڕەو و گەشتی نوێ بۆ وڵاتانی دونیا بکرێتەوە.

رێڕەوەی ئاسمانیی فڕۆکەی جەنگی لە ئاسمانی عێراق تەسک کر...

رێڕەوەی ئاسمانیی فڕۆکەی جەنگی لە ئاسمانی عێراق تەسک کرایەوە