تەنیا لەم ساڵدا 738 کەس دەستگیر کراون

هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر بەردەوامە

964+

شۆڕش عەبدوڵا – هەولێر

هەڵمەتەکان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادەی هۆشبەرەوە بۆ بنەبڕکردن و دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی بەکارهێنەر و کڕین و فرۆشتن بە مادەی هۆشبەرەوە دەکەن بەردەوامە.

تەنیا لەمساڵدا نزیکەی 075 کەس و لە ساڵی 2023 زیاتر لە 1000 کەس بەتۆمەتی مادەی هۆشبەر دەستگیرکراون لە پارێزگای هەولێر و دهۆک

نەقیب ئەرکان ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان بۆ 964 وتی، ناهێڵن هەرێمی کوردستان ببێت بە شوێنێک بۆ ساغکردنەوەی مادەی هۆشبەر و هەروەها جێگەیەک بێت کە مادەی هۆشبەری پیادا تێپەڕبکرێت.

وتیشی، لیژنەیەکیان پێکهێناوە لەگەڵ پارێزگای هەولێر و سەردانی سەرجەم کافتریا و رێستۆرانتەکان دەکەن بە بێ پرس و پشکنین بۆ سەرجەم مەوادەکان دەکەن و بەڵێن نامە بە کارمەند و خاوەنەکانیان پڕدەکەنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ساڵێ 2023 توانراوە هەزار و 71 کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر دەسگیر بکەن، لە ماوەی ئەمساڵی 2024ـیش توانراوە 738 کەس بە هەمان تۆمەت دەسگیر بکەن کە 403 کەسیان کڕین و فرۆشتنیان بە مادەکەوە کردووە.

ئەو ئەفسەرەی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان دەڵێت، لە رێگەی سیمینار و هەڵواسینی پۆستەر لە شوێنە گشتییەکان و قوتابخانە و پەیمانگا و زانکۆکان هاوڵاتیان وشیاردەکەنەوە بۆ دوورکەتنەوە لە مادەی هۆشبەر.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

بازرگانێکی مادەی هۆشبەر بە نارنجۆک رووبەڕووی هێزە ئەم...

بازرگانێکی مادەی هۆشبەر بە نارنجۆک رووبەڕووی هێزە ئەمنیەکان بووەوە