لە ئێران
تەرمی سینەماکارێک بە شێوەیەکی گوماناوی لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە
سۆما حەکیم زادە
تەرمی سینەماکارێکی لاو بە شێوەیەکی گوماناوی لە ماڵەکەی خۆیدا لە ئێران دۆزرایەوە.
ماڵپەڕی” دی دەبلیو فارسی” مەرگی گوماناوی سینەماکارێکی بڵاو کردووەتەوە و دەنووسێت، تەرمی ئەیمەن پورقلیزادە، بە شێوەیەکی گوماناوی لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە. ئەیمەن ساڵی 2022 لە کاتی شۆڕشی “ژن ژیان ئازای” دا جارێک دەستبەسەرکرابوو و بەت ۆمەتی بەلاڕێدانی خەڵک.
ئەیمەن ئەزموونی لە بواری مۆنتاژ و پلاندانان و یاریدەدەری دەرهێنان و هەروەها دەرهێنانی فیلمدا هەبوو.
ئەم ماڵپەڕە دەشڵێت: تائێستا باسی کات و شێوازی مردنی ئەم هونەرمەندە ئاشکرا نەکراوە .
ئەمە دووەم سینەماکاری گەنجە کە لە چەند مانگی رابردوودا بە شیوەیەکی گوماناوی گیان لەدەستدەدەن و هەر لەمساڵدا لە کۆتایی مانگی حوزەیراندا هەواڵی گیانلەدەستدانی بەهارە لالهی دەرهێنەر و بەرهەمهێنەری کورتە فیلم و دێکۆمێنتاری بڵاوکرایەوە.