هاوڵاتیان با ئارام بگرن

بۆریی سەرەکیی گواستنەوەی ئاوی ماڵان لە شارەزوور شكاوە “”

+964
بڕوا مەجید – شارەزوور

بەهۆی شکانی بۆریی سەرەکیی گواستنەوەی ئاوی ماڵان لە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی قەزای شارەزوور، بەشێک لە گەڕەکەکانی قەزاکە تووشی کەمبوونەوەی ئاو بوون، فەرمانگەی ئاویش داوا دەکەن هاوڵاتییان پشوو درێژبن.

رەمەزان عارف، لێپرسراوی فەرمانگەی ئاوی شارەزوور بۆ 964 وتی، “هاوڵاتیانی قەزای شارەزوور ئاگادار دەکەین سەرەڕای بوونی شکاوییەکی گەورە لەسەر هێڵی گواستنەوەی ئاوی بێستانسوور – شارەزوور، لە هەمان کاتدا لە کۆی( 5 ماتۆڕی 400 کیلۆ واتی ئاو، تەنیا 2 ماتۆڕ) یان لە وێستگەی ئاوی شارەزوور ئیش دەکەن، ئەمەش بووەتە هۆی کەمیی بەرهەمهێنانی ئاو لە پڕۆژەی ئاوی بێستانسوور و لاوازی ئاو لە هەندێك لە کۆڵان و ماڵەکاندا.

رەمەزان عارف وتیشی، “بەردەوام لە هەوڵ و بەدواچوونداین بۆ چارەسەرکردنی شکاوی و گرفتەکان، بۆیە داوا لە هاوڵاتیان دەکەین پشوو درێژبن و ئاو بەپێی پێویستی خۆیان بەکاربهێنن و بەفیڕۆی نەدەن”.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

هێڵێکی ئاوی ئیفراز سێ بۆ ناحیەی بەحرکە رادەکێشرێت

هێڵێکی ئاوی ئیفراز سێ بۆ ناحیەی بەحرکە رادەکێشرێت