لە ئێران
گەنجێکی کورد بە سێ ساڵ زیندانی سزا دەدرێت
964+
پەروەر خۆشناو
دادگای تێهەڵچوونەوەی بۆکان سزای سێ ساڵ زیندانی بۆ مەهدی مەجیدی، هاوڵاتی رؤژهەڵاتی کوردستان دەرکرد.
ئاژانسی هەواڵی کوردپا لە زاری سەرچاوەیەکەوە هەواڵەکەی بڵاوکردووەتەوە .
مەهدی مەجیدی، لە لایەن دادگای بۆکانەوە بە تۆمەتی، ” پشتگیری لە ئیسرائیل، پڕوپاگەندە دژی رژێم، بێ رێزی بە سەرکردایەتی” سێ ساڵ و هەشت مانگ زیندانیکردنی بۆ بڕاوەتەوە.
مەجیدی ساڵی رابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەستبەسەر کرا و دواتر گواسترایەوە زیندانی شاری ورمێ.
دوای تەوابوونی لێکۆڵینەوەکانیش بە کەفاڵەتی 500 ملیۆن تمەن، ئازاد کرا.