وەک باخەوان و کارگوزار

ئەوانەی داوای دامەزراندنیان کردبوو لە قائیمقامیەتی کفری ئەنجامەکە وەربگرنەوە

964+

شۆڕش قادری

ئەو کەسانەی ناویان بۆ دامەزراندن وەک کارگوزار لە قائیمقامیەتی قەزای کفری تۆمار کردبوو، ئەمڕۆ دەتوانن ئەنجامەکەی وەربگرنەوە.

ساهیر عەلی جاسم قائیمقامی کفری بە 964ـی راگەیاند، “چەند رۆژ پێش ئێستا ئاگادارییەکیان بۆ دامەزراندنی چوار کەس وەک باخەوان و کارگوزار بە شێوەی گرێبەست لە قائیمقامیەتی کفری بڵاوکردووەتەوە و رۆژی پێنجشەممە 5.9.2024 کاتی ناو تۆمارکردنەکەیان راگرتووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوانەی ناویان تۆمارکردووە، دەتوانن لەڕێی داخلکردنی ژمارە موبایلی خۆیان و لەم لینکەدا ئەنجامەکە وەربگرنەوە.

“ئەو کەسانەی ناویان هاتووەتەوە، دوای ئەنجامدانی چاوپێکەوتن و تیروپشک وەردەگیرێن”، ساهیر عەلی وای وت.

فەرمانگەی ئاوی کفری پێویستی بە یەک کارمەندە لە بواری ک...

فەرمانگەی ئاوی کفری پێویستی بە یەک کارمەندە لە بواری کارەبا