لەگەڵ دایکی نەژیاوە

کچە تاقانەکەی هەیفا وەهبی بە گۆرانی دایکی یادی لەدایکبوونی دەکاتەوە

+964

پەری ساڵح

زەینەب فەیاز کچە تاقانەکەی هەیفا وەهبی بە گۆرانی دایکی، یادی 31 ساڵەی لەدایکبوونی دەکاتەوە و دەشڵێت، “ئارەزوو دەکەم ئاستی ژیانم بەرزتر بکەمەوە و شایەنی هەموو شتێکم”

زەینەب لە منداڵیيەوە هەر لەو رۆژەوەی هەیفا بڕیاری جیابوونەوەی لە فەیازی باوکی داوە، لە دایکی دابڕاوە، چونکە وەک باس دەکرێت زەینەب لای باوکی بووە و رێگایانە نەداوە دایکی ببینێت، هەر ئەوەش مەرجی جیابوونەوەیان بووە، تا ئەم ساتەش هیچ دەرکەوتنێکیان پێکەوە نییە، تەنانەت بە یەک وێنەش بەڵام ئەمە لای زۆرێک جێگای گومانە.

زەینەب سەرەتا بە کاری مۆدێل و نمایشکاری لەناو سۆشیال میدیا دەستیپێکرد، دایکی دوو کچە و 2023 بە فەرمی جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی ئاشکرا کرد و نیازی گۆرانی و کلیپیشی هەیە.

براندێکی گەورەی جیهانی داوای لێبوردن لە هەیفا وەهبی دە...

براندێکی گەورەی جیهانی داوای لێبوردن لە هەیفا وەهبی دەکات