كشتوكاڵ له گفتوگۆدایه
چه‌ند كۆمپانیایه‌ك گه‌نمى زیاده‌ى جوتیارانى هه‌رێم ده‌كڕنه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى هه‌رێم له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیایه‌ك له گفتوگۆدایه بۆ ئه‌وه‌ى گه‌نمى زیاده له جوتیارانى هه‌رێم بكڕنه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتیش ده‌ڵێت، جارێ نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێكه‌وتن.
به‌پێی رێكه‌وتنى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ئه‌مساڵ 700 هه‌زار تۆن گه‌نم له‌لایه‌ن سایلۆكانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه له جوتیاران وه‌رده‌گرێت و بۆ هه‌ر تۆنێكیش 850 هه‌زار دینار داندراوه و به‌پێی زانیارییه‌كانى 964 یش تا رۆژى 22.6.2024 زیاتر لە 100 ھەزار تۆن گەنمى جوتیاران له سایلۆكان وەرگیراوە.
هێمن سه‌یدموراد، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى كشتو‌كاڵى هه‌ولێر بۆ 964 پشتڕاستى كرده‌وه، كه وه‌ك وه‌زاره‌ت قسه‌یان له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیایه‌ك كردووه، به‌ڵام ده‌ڵێت، دوای تەواوبوونی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە سایلۆکان، گەنمه زیادەكه له جووتیاران دەکڕنەوە.
وتیشی “تا ئێستا له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێكه‌وتن بۆیه نازاندرێت نرخى وه‌رگرتنى هه‌ر تۆنێك گه‌نمى زیاده به چه‌ند لێیان وه‌رده‌گیرێت”
ئەمساڵ لە ھەرێمی کوردستان دوو ملیۆن و 955 ھەزار دۆنم زەوی کراوەتە گەنم کە پێشبینی ده‌كرێت بەرھەمھێنانهكهى بگاته سەرووى یەک ملیۆن تۆن.