لە ئێران

لە 43% رێژەی لە سێدارەدان زیادی کردووە

964+

سۆما حەکیم زادە

”ئانتۆنیۆ گوترێس” سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە 56ـەمین دانیشتنی شۆرای مافی مرۆڤ و سەبارەت بە دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێراندا دەڵێت، لەساڵی 2023دا، 834 کەس لە ئێران لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە لە سێدارەدراون .

رێژەی لە سێدارەدان لە ساڵی 2023، 834 حاڵەتە و بەراورد بە ساڵی رابردوو واتە 2022، 58 حەڵەت بووە، دەرکەوتووە کە 43% سزای لە سێدارەدان ئەمساڵ بەرز بووەتەوە، “راپۆرتی ئامارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەم ئامارەی دەرخستووە”.

سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانە لە بەرز بوونەوەی و بەکارهێنانی سزای لە سێدارەدان لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە .

لە ساڵی 2023دا لانیکەم 471 حاڵەت، واتە لەسەتا 56 لەسێدارەدانەکان پەیوەندییان بە تاوانەکانی ماددە هۆشبەرەکانەوە هەبووە، ئەگەر بەراورد بکرێت بە ساڵی پار 2022، 256 حاڵەت و 84% زیادی کردووە .

تەنیا لە مانگی رابردوودا 77 کەس لە ئێران لە سێدارە دراون

تەنیا لە مانگی رابردوودا 77 کەس لە ئێران لە سێدارە دراون