کەش و هەوا
پلەکانی گەرما دادەبەزن
964+
توانا نەقی
بە پێی پێشبینی کەش و هەوا بۆ ئەمڕۆ یەکشممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ زیادبوونى خێرایى با، کەمێکیش پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.
بەشی پێشبینی کەش و هەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی کەم نزم دەبنەوە سبەینێش زیاتر دادەبەزن و گەرمترین ناوچەش گەرمیانە بە 45 پلە و حاجی ئۆمەرانیش بە 25 پلە فێنکترینە.
ئەمڕۆ یەک شەممە 23.6.2024
پلەکانی گەرما / کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ.
لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
خێراى با / مام ناوەند ( 15 – 25 )کم/ک.
ئاراستەی با / باکوورى ڕۆژئاوا .
مەوداى بینین / ( 8 – 10 ) کم.بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 40
سلێمانی : 37
دهۆک : 38
کەرکوک : 45
هەڵەبجە : 40
زاخۆ : 40
سۆران : 37
حاجی ئۆمەران : 25
گەرمیان : 45