لە سنوورى بازیان

زیاتر لە 500 دۆنم پوش و پاوان و دارى سروشتى سووتا

964+

وریا فەتاح

بەهۆى کەوتنەوەی دوو ئاگر لە سنوورى گوندەکانى بازیان، زیاتر لە 500 دۆنم پوش و پاوان و دارى سروشتى و گەنمى جوتیاران سووتاوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاوى کردەوە، لە سنوری گوندی  دەرگەزێن بە هۆکارێکی نادیار ئاگرێك کەوتەوە بەهۆیەوە 10 دۆنم پوش و پاوان و گەنمی جوتیاران و  دوو باخی هاووڵاتیان سووتا.

ئاگرى دووەم لە سنوورى گوندەکانى کڵاشکەران و بیبى جەک کەوتووەتەوە کە جگە لە پۆلیسى دارستانى بازیان، بنکەى پۆلیسى دارستانى پیرەمەگرون و بەرگرى شارستانى بازیان و تاسلوجە و ئازدایش لە کوژاندنەوەیدا بەشداریان کردووە.

لەبارەى زیانەکانەوە، هێمن کەمەرخان، وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بە 964ـى وت،”زیانەکان بە نزیکەى 500 دۆنم پوش و پاوان و دەیان دارى سروشتى مەزەندە دەکرێت”.

ئاشکراشى کرد، ئاگرەکەکان ئەمڕۆ یەکشەممە کەوتوونەتەوە و هۆکارى کەوتنەوەى ئاگرەکانیش نادیارە.

لەسەر بڕینى دار دوو کەس دەستگیرکران

لەسەر بڕینى دار دوو کەس دەستگیرکران