سەرو 300 هەزار گەشتیار هەبووە

دەستەی گەشتوگوزار: هەر گەشتیارێک 250 بۆ 300 دۆلاری خەرج کردووە

964+

پێشەوا محەمەد

دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم رایدەگەیەنێت، بە شێوەیەکی گشتی هەر گەشتیارێک کە سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە لەنێوان 250 بۆ 300 دۆلاریان خەرج کردووە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستەکە بە 964ـی داوە، لەسەر و 300 هەزار گەشتیار لە رۆژانی جەژنی قورباندا سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە.

ئیبراهیم عەبدولمەجید، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم بە 964ـی وت، “گەشتیاری ئەوروپی هەیە لە سەر و هەزار دۆلارەوە خەرج دەکات، بەڵام بەپێی ئەوەی زۆرینەی گەشتیارەکانی هەرێمی کوردستان هی ناوەڕاست و باشووری عێراقن وا مەزەندەمان کردووە هەریەکەیان لەنێوان 250 بۆ 300 دۆلاریان خەرج کردبێت”.

ئەگەر ژمارەی گەشتیارانی هەرێم بە 300 هەزار گەشتیار وەربگرین و هەریەکەیان 250 دۆلاری خەرج کردبێت، ئەوا داهاتی گەشتیاران لە هەرێمی کوردستان بۆ جەژنی قوربان 75 ملیۆن دۆلار بووە.

“لە چەند رۆژی داهاتوودا ئاماری تەواوی گەشتیارانی جەژنی قوربان رادەگەیەنین”، ئیبراهیم عەبدولمەجید وای وت.

گەشتوگوزار: گەشتیاران بە نزیکەیی 32 ملیۆن دۆلاریان هێنا...

گەشتوگوزار: گەشتیاران بە نزیکەیی 32 ملیۆن دۆلاریان هێناوەتە ناو سلێمانییەوە