له شۆرتى كاره‌باوه دروستبووه
ئاگره‌كه‌ى ئاغجه‌له‌ر كۆنتڕۆڵكرا به‌ڵام زیانى له 5000 دۆنم زه‌وى داوه
964+
عه‌زیز گۆپته‌په‌یی – ئاغجه‌له‌ر
ئه‌و ئاگره‌ى دوو كاتژمێر له‌مه‌وبه‌ر له سنوورى ناحیه‌ى ئاغجه‌له‌ر كه‌تبووه‌وه، كۆنتڕۆڵكرا، به‌رگرى شارستانیش ده‌ڵێت، زیانى له پێنج هه‌زار دۆنم زه‌وى داوه.
ئاگره‌كه له گوندى هه‌یده‌ربه‌گه‌وه سه‌ریهه‌ڵدا دواتر په‌ڕیوه‌تەوە بۆ گونده‌كانى قه‌ڵاجۆغه، عه‌سكه‌ر و داڵه‌وا.
جومعه ئه‌مین ره‌زا خه‌ڵكى گوندى هه‌یده‌ربه‌گ ب 964 ـى وت، ئاگره‌كه‌یان كۆنتڕۆڵكردووه به‌ڵام زیانێكى زۆرى به‌جێهێشتووه.
وتیشی “جگه له گه‌نم و چه‌ند خانووێک چه‌ندین مێش هه‌نگوینیش سووتاون”.
سه‌رچاوه‌یه‌كش له‌به‌رگرى شارستانى ئاغجه‌له‌ر بۆ 964ـى ئاشكرا كرد كه ئاگره‌كه گه‌وره بووه و زیاتر له پێنج هه‌زار دۆنم زه‌وى داوه.
وتیشی “پێنج تیمى جیاواز بۆ كوژاندنه‌وه‌ى به‌شدار بوون جگه له خه‌ڵكه خۆبه‌خشه‌كه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، كه هۆكارى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه سه‌ره‌تا له شۆرتى كاره‌با له كێڵگه‌یه‌كی به‌خێوكردنى په‌له‌وه‌ر دروستبووه و دواتر په‌ڕێوه‌ته بۆ سنوورى چوار گوند.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن