لە هەورامان

کۆڵبەرێک لەسەر سنوور کوژرا

964+

سۆما حەکیم زادە

کۆڵبەرێکی تەمەن 29 ساڵان بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی ئێران لە سنووری “تەتە”ی هەورامان  کوژرا.

شەوی پێنجشەممە21.6.2024 کۆڵبەرێکی کورد بەناوی ” ئەرکان باڵوسە” خەڵکی مەریوان، بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

ماڵپەڕی ئاڤا توودەی مەرگی ئەو کۆڵبەرەی بڵاو کردووەتەوە و دەڵێت، کۆڵبەرەکە هیچ کاڵایەکی قاچاخی پێنەبووە و چەکدارانی دەوڵەت بەبێ ئاگادار کردنەوەی پێش وەختە تەقەیان لێکردووە و لە ئاکامدا گیانی لەدەستداوە.

دەشڵیت، تەرمی کۆڵبەرەکە بۆ نەخۆشخانەی مەریوان رەوانە کراوە و ئەمڕۆ هەینی لە زێدی خۆی بەخاک سپێردراوە.

 ئەرکانی کۆڵبەر تەمەن 29 ساڵ، خەڵکی “جەلەلە” سەر بە بەشی سەر شیوی مەریوان بوو.

له‌ لایه‌كی دیكه‌ رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافی مرۆڤ له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران، رایگه‌یاند، كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ش به‌ ناوی “زانا” له‌گه‌ڵ ئه‌ركان بووه‌ و بریندار بووه‌ و ئه‌ویش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی مه‌ریوان كراوه‌.

کۆڵبەرێک لە رووبارێکى چیاى قەندیل گیانى لەدەستدا

کۆڵبەرێک لە رووبارێکى چیاى قەندیل گیانى لەدەستدا