ون بووبوو

حاجییەکی سۆران بە مردوویی دۆزرایەوە

964+

ئاکام غەفوور – سۆران

حاجیەکی تەمەن 63 ساڵی سۆران دوای ئەوەی ون دەبێت، ئەمڕۆ لە شاری مەککەی سعودییە بە مردوویی دۆزراوەتەوە.

ئەو حاجییە خەڵکی گوندی هاودیانە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ناوی “ئازاد حەسەن”ـەو لە یەکەم رۆژی چەژن ون دەبێت و کەسوکاری سۆراغیان دەکرد، ئەمڕۆ بەیانی زانییان کە گیانی لە دەست داوە.

دەریا دڵشاد، برازی ئەو حاجییەیە، بە 964ـی وت، “مامم لە یەکەم رۆژی چەژن لە حەج ون بوو، دوای سۆراغێکی زۆر ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەیەک دۆزیمانەوە بەڵام گیانی لە دەست دابوو”.

وتیشی، “مامم تەمەنی 63 ساڵ بوو، لە رێگای فیزای ساڵی سەردانی حەجی کردووە”.

لە رۆژی عەرەفە ئەوە سێیەمین حاجی سۆرانە کە گیان لە دەست دەدات و دوو لە حاجییەکان دوای ونبوونیان بە مردووی دۆزراونەوە.

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد

ئەو حاجییانەی مردوون بە

ئەو حاجییانەی مردوون بە "ئەمانەت" لە سعودیە نێژران