دیمەنێک لە کوژاندنەوەی ئاگرەکە. فۆتۆ: 964
ئاگرێك له سنووری قوشته‌په
سێ مه‌زره‌عه و بایی 150 هه‌زار دۆلار كه‌لوپه‌لی كشتوكاڵی سووتان
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئاگرێك له گوندی سێبیران عه‌دۆ له سنووری قه‌زای قوشته‌په‌ی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر كه‌وته‌وه، له ئه‌نجامدا سێ مه‌زره‌عه‌ی هاوڵاتیان و ژماره‌یه‌كی زۆری مه‌ڕه‌شه و كه‌لوپه‌لی كشتوكاڵی سووتان، جگە لە 200 داری زەیتوون.
ئاگره‌كه دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ و پاش كاتژمێر 03:00 روویداوه، تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ئاگره‌كه و دوای یه‌ك كاتژمێر و 15 خوله‌ك توانیان كۆنتڕۆڵی بكەن.
ئاگر لە دوكانی سەرەوە كەوتەوە
هاوڕێ ساڵح چالاكوانی ژینگەیی لە سنووری قەزای قوشتەپە، ئەو زانیارییانەی بە 964 راگەیاند و ئاماژەی بەوەش دا، “بەهۆی ئاگرەكەوە سێ مەزرعەی هاوڵاتییان سووتان و ژمارەیەك مەڕەشەی ئاودان و كەلوپەلی دیكەی كشتوكاڵی سووتان، كە نرخیان بایی زیاتر لە 150 هەزار دۆلارە، هەروەها 200 بنەداری زەیتوونیش لەناوچوون.
وتیشی، تیمەكانی بەرگریی شارستانی هەوڵێكی زۆریان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكە دا و توانیان چەند مەڕه‌شەیەكی دیكەی كارەبایی و دوو مۆلیدەی گەورەش لە سووتان رزگار بكەن، كە ئەوانیش نرخیان بایی چەند دەفتەر دۆلارێكە.