کاتی دیاریکردنی نێردەی عێراق وەک باشترین نێردەی حەج. فۆتۆ: سۆشیاڵ میدیا
زۆرترین پێوەری تێدابووە
نێردەی حەجی عێراق پلەی یەکەمی بەدەستهێنایەوە
964+
ژووری هەواڵ
سعودیە بۆ دووەمین ساڵ لەسەر یەک، خەڵاتی باشترین نێردەی حەجی ئەمساڵی دایە شێخ سامی مەسعود، سەرۆکی نێردەی حەجی عێراق.
دەستەی حەج و عومرەی عێراق رایگەیاند، نێردەی حەجی عێراق وەک باشترینی نێردەکانی حەجی ئەمساڵ دیاریکرایەوە و لە ناو هەموو نێردەکانی حەجی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی پلەی یەکەمی هێناوە.
دەستنیشانکردنی باشترین نێردەی حەج بە گوێرەی ئەو پێوەر و تایبەتمەندییانەیە، کە بۆ حەجی ساڵی 1445ی کۆچی دیاریکرابوو، ساڵی رابردووش نێردەی عێراق بە باشترین نێردەی حەج لە ناو وڵاتانی جیهان دیاریکرابوو.
بە گوێرەی لێکدانەوەکانی وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە، زۆرترین پێوەرەکان لە لایەن نێردەی حەجی عێراق جێبەجێکرابوون.
بۆ حەجی ئەمساڵ، زیاتر لە 35 هەزار حاجی بە رێگەی وشکانی و ئاسمانی لە عێراقەوە چوونە سعودیە و پشکی ئەمساڵی حاجییانی هەرێمی کوردستان 4 هەزار و 685 هاونیشتمانی بوو.