گەشتیارێک خنکا و دووانی دیکەش هەڵدێران

رۆژێکی خراپ بۆ ناوچە گەشتیارییەکانی سنوری ئیدارەی سۆران

964+

ئاکام غەفور – سۆران

ئەمرۆ لە سنوری ئیدارەی سۆران لە یەک کاتدا گەشتیارێک خنکاو دوو گەشتیاری تریش لە شاخ هەڵدێران.

ئەمرۆ سێشەممە 18.6.2024، گەشتیارێکی بە رەگەز تورک لە رووباری خەلان لە سنوری قەزای خەلیفان خنکاو  دوو گەشتیاری بەرەگەز عەرەبیش لە ناو گەلی عەلی بەگ لە شاخ هەڵدێران و بەسەختی برینداربوون.

کاروان میراودەلی، بەڕێوەربەری بەرگریی شارستانی سۆران بە 964ـی وت، نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگادارکراینەوە لە خنکانی پیاوێک لە رووباری خەلان لە قەزای خەلیفان لەلایەن تیمەکانمان تەرمەکەی دەرهێندرا و گەیندرایە پزیشکی دادی لە سۆران.

وتیشی، هەر لەگەڵ ئەم رووداوە، دووحاڵەتی هەڵدێران لە گەلی عەلی بەگ هەیە و دووگەشتیاری عەرەبن و بریندارن و یەکێکیان لە ژیر چاودێری چڕ دایە.

لە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان تاکو ئێستا سێ کەس لە شاخ هەڵدێراون و لەکۆی ئەو سێ کەسە یەکێکیان گیانی لەدەستداوە، هەروەها لەگەڵ بوونی حاڵەتێکی گیرخواردن و کەسێکیش خنکاوە.

پێداچوونەوە: هاوبەش

تەرمی ئەو کەسەی کە لە شاخ هەڵدێرا بێسۆراخ ماوەتەوە

تەرمی ئەو کەسەی کە لە شاخ هەڵدێرا بێسۆراخ ماوەتەوە