بۆری شکاوە

دابەشکردنی ئاو لە گەڕەکی راپەڕینی قەڵادزێ راوەستاوە

964+

ژووری هەواڵ

بەهۆی شکانی قفڵی بۆرییەکی ئاو، بەردانەوەی ئاوی خواردنەوە بۆ پێنج شوێن لە گەڕەکی راپەڕینی قەڵادزێ راوەستاوە، فەرمانگەی ئاوی شارەکەش دەڵێت، قەرەبووی هاوڵاتییان دەکەنەوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی ئاوی قەڵادزێ، کاتژمێر 9:00ـی بەیانی ئەمڕۆ قفڵێکی سەرەکیی تۆڕی ئاوی گەڕەکی راپەڕین لە قەڵادزێ شکاوە، بەوهۆیەوە ئاو دابەشنەکراوە.

لە بارەی هۆکاری شکانی بۆری ئاوەکە، 964 پەیوەندیکرد بە سەلام عومەر، بەڕێوەبەری ئاوی راپەڕین، بەڵام مۆبایلەکەی داخربوو.

ئەو شوێنانەی کە لە گەڕەکی راپەڕین ئاویان پێنەدراوە پێکهاتوون لە سەرنێڵ، ئاوارەکانی ئێران، دەوروبەری مزگەوتی سەیدەحمەدان، ئەلبانەیان و نزیک باخچەی ساوایانی مێخەک.

بڕیارە قفڵەکە چاکبکرێتەوە و کاتژمێر 2:00ـی پاش نیوەڕۆ هاوڵاتییان قەرەبوو بکرێنەوە.

فەرمانگەی ئاوی راپەڕین بەدەست شکانی بۆریی ئاوەوە گیری ...

فەرمانگەی ئاوی راپەڕین بەدەست شکانی بۆریی ئاوەوە گیری خواردووە