وێنەى ئەو حاجییە کوردەى ماوەى سێ رۆژ بوو بێ سۆراغ بوو، کەمێک پێش ئێستا دۆزرایەوە...وێنەکە تایبەت بە 964 نێردرایەوە
سێ رۆژ بوو دەنگى نەبوو
حاجیە بێ سۆراغەکە لە نەخۆشخانەیەکى مینا دۆزرایەوە
964+
وریا فەتاح
ئەو حاجیە تەمەن 61 ساڵەى خەڵکى چەمچەماڵ کە سێ رۆژ بوو لە سعودیە بێ سۆراغ بوو، کەمێک پێش ئیستا لە نەخۆشخانەیەکى مینا دۆزرایەوە.
ئومەیل جومعە نورى تەمەن 61 ساڵ کە دانیشتوى چەمچەماڵە ماوەى سێ رۆژ بوو بێ سۆراغ بوو
حەسەن رەسوڵ خوشکەزاى ئومەیل جومعە بە 964ـى وت، “کەمێک پێش ئێستا هەواڵمان پێگەیشت و پورم لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانى مینا دۆزراوەتەوە کە بەهۆى نەخۆشکەوتنەوە لەوێ خەوێنرا بوو”.
باسى لەوەشکرد، تەندروستى زۆر باشە، بەڵام بەهۆى ئەوەى شەکرەى هەیە، چاوى دابەزیووە و ئیستا هاوسەرەکەى لەگەڵیەتى.
پێشتر 964 بڵاوى کردبوویەوە کە ئومەیل جومعە، ماوەى سێ رۆژە بێسەروشوێنە و هیچ سۆراغێکى نییە.
باسى لەوەشکر، پورى لەگەڵ هاوسەرەکەى بە ڤیزاى ساڵى چوون بۆ سعودیە، وا سێ رۆژە پیاوەکەى لە دواى دەگەرێت، بەڵام وەک ئەوەى زەوى قوتیدابێت لە هیچ کوێ دەنگى نییە و نەشگەڕاوەتەوە بۆ هۆتێل.