جیاوازییەکەی 10 تا 25 هەزار دینارە

نرخی سەربڕینی ئاژەڵ لە کوشتارگەی سلێمانی هەرزانترە لە قەسابەکان

964+

پێشەوا محەمەد

نرخی سەربڕینی ئاژەڵ لە کوشتارگەی سلێمانی هەرزانترە لە قەسابەکان و کە دەچنە ماڵەکان و ئاژەڵ دەکەن بە قوربانی، کوشتارگەی سلێمانیش هانی هاوڵاتیان دەدات لای ئەوان ئاژەڵەکانیان سەرببڕن.

سیروان کەمال گەنجێکی قەسابە و رۆژانی جەژنی قوربان لە ماڵاندا ئاژەڵ سەردەبڕێت، بە 964ـی وت، “ئاژەڵی بچووک لەنێوان 15 تا 20 هەزار دینار سەردەبڕن و بۆ ئاژەڵی گەورەش 40 بۆ 50 هەزار دینار وەردەگرن”.

ئاماژەی بەوەش دا، بەشێک لە سەربڕەکانیش پێشتر بە خاوەن قوربانییەکە دەڵێن جگەری ئەو ئاژەڵەیان دەوێت کە سەریدەبڕن.

بەهۆی بوونی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون، کە سەرچاوەکەی ئاژەڵە، لایەنە پەیوەندیدارەکان چەندین رێنماییان بڵاوکردووەتەوە بۆ خۆپارێزی.

محەمەد محێدین، بەڕێوەبەری ئیدارەی کوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی بۆ 964ـی ئاشکرا کرد، لای ئەوان نرخی سەربڕینی ئاژەڵی بچووک شەش هەزار و ئاژەڵی گەورەش 25 هەزار دینارە.

وتیشی، “هیوادارین هاوڵاتیان بۆ سەربڕینی ئاژەڵەکانیان سەردانی کوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی بکەن، کە پێش سەربڕین و دوای سەربڕین پشکنین بۆ ئاژەڵەکە دەکرێت و تیمی پسپۆڕ کارەکە دەکەن”.

کوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی بۆ هاوڵاتیان: لای ئێمە ئاژە...

کوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی بۆ هاوڵاتیان: لای ئێمە ئاژەڵەکانتان سەرببڕن