لە سنووری بەرەدەڕەش

بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەیەوە گەنجێک گیانی لەدەستدا

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

کەمێک پێش ئێستا و لە یەکەم رۆژی جەژندا ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕاو کەوتە ناو ئاوی خازرەوە لە سنووری بەردەڕەش و بەهۆیەوە گەنجێک گیانی لەدەستدا.

ئەو گەنجەی گیانی لەدەستداوە تەمەنی 20 ساڵە و بە پێی زانیاریەکان ئۆتۆمبێلەکەی ئیستۆپی نەماوە و وەرگەڕاوە.

نەشوان بەرزنجی بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی بەردەڕەش بە 964ـی وت، کەمێک پێش ئیستا تەرمێک گەیەندراوەتە بنکەی تەندروستی بەردەڕەش کە پێش گەیشتنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە ئێستا رەوانەی پزیشکی دادی کراوە.

وتیشی، گەنجەکە خەڵکی گوندی قەرەنازە لە سنووری قەزای بەردەڕەش و ناوی “ عەلی حەکیمە” و بەتەنیا لەناو ئۆتۆمبیلەکەدا بووە و گیانی لەدەست داوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

رووداوی هاتوچۆ ژیانی لە دوو گەنج سەندەوە

رووداوی هاتوچۆ ژیانی لە دوو گەنج سەندەوە