بە لێشاو دەچن

زیاتر لە 50 هەزار گەشتیار روویان لە سلێمانى کردووە

964+

دیلان محەمەد- سلێمانى

لێشاوى گەشتیاران بەرەو سلێمانى بەردەوامە و لە سێ رۆژى رابردوودا زیاتر لە 50 هەزار گەشتیار روویان لە سلێمانى کردووە کە 90%یان خەڵکى خوار و ناوەڕاستى عێراقن.

ئارام شوانى، وتەبێژى گەشتوگوزارى سلێمانى بە 964ـى وت، لە سێ رۆژى رابردوودا زیاتر لە 50 هەزار گەشتیار روویان لە سلێمانى کردووە، ئەمڕۆش لێشاوەکە بەردەوامە و چاوەڕێى گەشتیارى زیاتر دەکەین.

90%ـى گەشتیارەکانى سلێمانى خەڵکى ناوەڕاست و باشوورى عێراقن، ئەوانى دیکەش زۆربەیان گەشتیارى رۆژهەڵاتى کوردستانن

بە وتەى ئارام شوانى، کێشەى جێگایان نییە و هەموو هۆتێل و مۆتێلەکان کراوەن و 25 هەزار گەشتیار لە یەک کاتدا دەتوانن تێیدا بمێننەوە، وەک دەشڵێت: زۆربەى گەشتیاران لە ناوچە گەشتیارییەکان لە ژێر کەپرەکاندا دەمێننەوە و بڕوایان بەوە نیە پارە بدەن بە هۆتێل.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

سلێمانی ئامادەی پێشوازیکردنە لە گەشتیاران

سلێمانی ئامادەی پێشوازیکردنە لە گەشتیاران